چامپیۆنزلیگ

“هەرکاتێک مێسی واز لە یاریکردن بهێنێ، منیش تەلەفزیۆنەکانم بەلاوە دەنێم سەیری یاریی ناکەمەوە”

یاریگا- شەوی ڕابردوو بارسێلۆنا لەناو تۆرین چاپە ڕەسەنەکەی خۆی پیشان دایەوە کاتێک بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی بەدوو چۆڵی بێ وەڵام شکستیان بە یوڤێنتوسی خاوەن ماڵ هێنا.

کریستیان ڤیێری، ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵی و براوەی خولی ئەو وڵاتە لەگەڵ یوڤی 1996/97، دوای یارییەکە پەسنێکی زۆری بارسا و بە تایبەت مێسی کرد و بە کاراکتەری بەناوبانگی [هاری پۆتەر]ی جادوگەری چواند، وەک بۆ CBS Sports گوتی: “بارسێلۆنایەکی سەرسوڕهێنەر بوو. یاریی تاک لایەنە بوو. دەیانتوانی شەش یان حەوت گۆڵی ئاسان بکەن. نایاب یارییان کرد. مێسی جادووگەرە. ئەو هاری پۆتەری تۆپی پێیه. ئەوکاتەی واز لە یاریکردن دەهێنێت، منیش تەلەفزیۆنەکانم فڕێ دەدەمە لاوە و کاریش لەسەر تیڤی ناکەمەوە و بۆ خۆم سەیر Netflix دەکەمەم، چونکە مێسی واز بهێنێت ئیتر شتێکیتر نامێنێتەوە بۆ تەماشاکردن.”

گۆڵکارە بەناوبانگەکەی پێشووتری یوڤی و ئینتەر میلان، لەبارەی ئاستی بلاوگراناوە زیارتریوت: “ئەوەی بارسا کردی جۆرێکیتری تۆپی پێیە. من نازانم چۆن بەڕیا دۆڕان، بەڵام کە ئەمشەویان دەبینیت بەرامبەر یوڤێنتوس، دەڵێی ئەم وەرزە بە هیچ یانەیەکیتر نادۆڕێن. ئەو شێوازەی یاری کردن مەحاڵە. بەداخەوە کە هاندەرانی لێ نەبوو، چونکە پێویستە یاری لەم چەشنە بە چاوی خۆیان ببینن.”

بابەتی زیاتر

Back to top button