جیهان

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی “فیفا” ڕایگەیاند کە جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتیەکە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بە پۆزەتیڤ بۆ گەڕاوەتەوە.

ئەوەش ڕاگەیەنراوە کە سویسریە تەمەن 50 ساڵانەکە نیشانەی سووکی پەتاکەی هەیە و بۆیە لە ئێستادا خۆی لە تێکەڵاویکردن دادەبڕێنێت.

هاوکات بانگەوازی ئەوەش دراوە هەرکەسێک لەو ماوەیەدا بەرکەوتنی لەگەڵ ئینفانتینۆدا هەبووە، هەنگاوی گرنگ پێڕەو بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button