یاریگا

جارێکیتر پێکان زەفەری بە ئەگوێرۆ برد و بۆ ماوەیەک دووری دەخاتەوە

یاریگا- پێکان بەرۆکی ئەگوێرۆ بەرنادات و ئەم جارەش زەفەری پێ برد و بۆ ماوەیەک دووری دەخاتەوە.

پیپ گواردیۆلای ڕاههێنەری مان سیتی لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر ئۆڵێمپیک مارسیلیا لە چامپیۆنزلیگ، پێکانی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕاگەیاند کە تازەکی لە پێکانی پێشووتری ئەژنۆی چاک بووبوویەوە. پیپ گوتی: “دەمانزانی لە باشترین دۆخدا نییە. کاتێک بۆ ماوەی چوار تا پێنج مانگ بەهۆی پێکرانی ئەژنۆوە دوور دەکەویتەوە، هەمیشە لە مەترسیدای کە دەگەڕێیتەوە لەو جۆرە پێکانە. ئەم جارە بە لایەنی کەمەوە 10-15 ڕۆژ دادەبڕێت، یان ڕەنگە وورێژتر لەو ماوەیە بۆ سێ هەفتە تا مانگێک.”

جگە لە ئەگوێرۆ، سیتیزنس گابرێل خیسۆسیشی پێکراوەو یاری ناکات. لە وەڵامی ئەوەی بۆچی لە گواستنەوەکانی هاوینەدا هێرشبەرێکیان نەکڕیوە، گواردیۆلا دەڵێت: “نەمانتوانی. یانەکە چی لە توانایدابێت ئەنجامی دەدات. بەڵام لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو داهاتمان کز بوو. پاشانیش هێرشبەرێکمان دەویست لە هەمان ئاستی خیسۆس و ئەگوێرۆ. بۆیە ئەو ڕێگایانەمان نەبوو.”

سێرخیۆی گۆڵکاری مێژووی مان سیتی شەممەی ڕابردوو لە یاری 1-1ی بەرامبەر وێستهام دووچاری پێکان هات لە ماسوولکەکانی و گۆڕانکاری پێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button