ئه‌ڵمانیائیسپانیا

بارسێلۆنا لەبەر ئەم هۆكارە ڕەتیكردەوە هالاند بگوازێتەوە یانەكە

یاریگا: یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە پێشتردا ڕەتیانكردەوە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەری نەرویجی ئیرلینگ هالاند واژۆ بكەن، ئەو كاتەی لە سالزبۆرگ یاری دەكرد.

لەوەتەی وەرزی ڕابردووەوە گۆڵكارە لاوەكە پەیوەندی بە دۆرتمۆندەو كردووە، ئاستێكی نایابی لەگەڵ یانەكە پێشكەش كردووە، بەوەش سەرنجی سەرجەم یانە زلهێزەكانی ئەوروپای بۆلای خۆی ڕاكێشاوە و لە ئێستادا بە یەكێك لە باشترین هێرشبەرەكانی ئەوروپا دادەنرێت.

برێدا، بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی یانەی بارسێلۆنا ، ڕاستی ودرووستی پەیوەندیكردنی هالاند بە بارسێلۆناوە لە پێشتردا باس دەكات: ”پێشتر هالاندم پێشكەش بە یانەكە كرد تا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكەین، ئەوبۆ ئێمە بەردەست بوو ئەو كاتەی یاری بۆ سالزبۆرگ دەكرد، هەر ئەوكات بە بەرپرسانم ووت، بەڵام ڕەتیانكردەوە ، بە بیانووی ئەوەی بۆ بارسا گونجاو نیە و DNA تایبەتی یانەكەی تێدا نیە”.

لە سەرەتایی وەرزەوە تا ئێستا گۆڵكارە نەرویجیەكە توانیویەتی لە كۆی ئەنجامدانی هەشت یاری حەوت گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button