ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی: بارسا سکاڵا لەدژی ناوبژیوانی کلاسیکۆ بەرزدەکاتەوە

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی سکاڵایەکی بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەرزکردوەتەوە لە دژی خوان مارتینێز مانوێرای ناوبژیوانی کلاسیکۆ.

مانوێرا لێدانێکی سزای گوماناوی بۆ مەدرید هەژمارکرد پاش بەکارهێنانی ڤاڕ و ئەو لێدانە سزایەش رەوتی یارییەکەی گۆڕێ. بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی تەواوی بنەماڵەکەی ئەو راهێنەرە هاندەری مەدریدن و تەنانەت خوان مارتینێزی باوکی ئەو ناوبژیوانە دامەزرێنەری دەستەیەکی هاندەرانی  مەدریدە بەناوی لۆس ئەمیگۆس دێ بۆنیدۆرم.

دوابەدوای ئاشکرابوونی باکگراوندی ناوبژیوانەکە بارسا سکاڵایەکی بەرزکردووەتەوە بەهۆی خراپی ئاستی لەو یارییەداو هەروەها تۆمەتبارە بە لایەنگریکردنی مەدرید.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە پێشتر ئەو ناوبژیوانە کاتێک لە خولی پلە سێ کاری کردووە هەمیشە درێسێکی مەدریدی لەژێر جل و بەرگی ناوبژیوانی پۆشیووە.

بارسا یارییەکەی ١-٣ دۆڕاند بە مەدرید و تێیدا دابەزین بۆ ریزبەندی پلە ١٢ی خولی ئیسپانی .

بابەتی زیاتر

Back to top button