خوله‌کانی دیکە

ئەیاكس بردنەوەیەكی گەورە و مێژووی لە خولی هۆڵەندی تۆمار كرد

یاریگا: یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی، بردنەوەیەكی مێژووی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر فینلۆ بەدەستهێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی ئەیاكس ڕووبەڕووی فینلۆ بوویەوە لە یاریگای ” دی كویل” لە میانەی یاریەكانی گەڕی شەشەمی خولی هۆڵەندی و توانی بە ئەنجامێكێ گەورە و مێژووی و بە ئەنجامی13-0 یاریەكە بباتەوە.

گۆڵەكان لە لایەن لاسینا تراوری 5 گۆڵ و یۆرگن ئیكیلینكامپ 2 گۆڵ وكلاسیان هۆنتیلار 2 گۆڵ وتادیچ و ئەنتۆنی ودالی بلیند و لیساندرۆ مارڕینێز گۆڵێك تۆمار كران.

سەرەڕای شكستە گەورەكەیان گۆڵپارێزەكەی فینلۆ بە باشترین یاریزانی یاریەكە دەستنیشانكراو توانی 12 هەلی گۆڵكردن بگەڕێنێتەوە جگە لەو گۆڵانەی تۆماركرا.

بەو ئەنجامە ئەیاكس كۆی خاڵەكانی گەیاندە15 خاڵ و پێشەنگی ڕیزبەندی خولی هۆڵەندی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button