ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپول بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەیاكس

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەیاكس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەیاكس بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لیڤەرپول یاری یەكەم بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی هێنا بەرامبەر ناپۆلی و ئەیاكسیش بە چوار گۆڵی بێ وەڵا لە ڕینجەرزی بردەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپول:

گۆڵپارێز: ئەلیسۆن

هێڵی بەرگری: ئاڕنۆڵد ، ماتیپ ، ڤان دایك ، تسیمكاس

هێڵی ناوەند: فابینهۆ ، تیاگۆ ، فێرمینهۆ

هێڵی هێرشبردن: سەڵاح ، نونێز ، دیاز

 

بابەتی زیاتر

Back to top button