ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

برۆوسیا دۆرتمۆند نزیكە لە گواستنەوەی شوێنگرەوەی هالاند

یاریگا-

یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی نزیكە لە گواستنەوەی شوێنگرەوەی ئیرلینگ هالاند ، لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

هالاند ڕیزەكانی یانەكەی بەرەو مانچێستەر سیتی جێهێشت و گرێبەستێكی دوور و درێژی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە واژۆ كرد.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دۆرتمۆند نزیكە لە گواستنەوەی سیباستیان هالەری كۆتدیڤواری و هێرشبەری یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی.

گرێبەستەكەی هالەر لەگەڵ یانە هۆڵەندیەكە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت و یانە هۆڵەندیەكەش دەیەوێت پارێزگاری لە سێیەم گۆڵكاری وەرزی ڕابردووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات بە 11 گۆڵ لە دوای ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی و كەریم بێنزیما.

هەروەها ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكردووە كە دۆرتمۆند 30 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشی ئەیاكس كردووە بەمەبەستی گواستنەوەی هێرشبەرە 27 ساڵانەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button