ئیسپانیا

پێش کلاسیکۆ – میسی رووبەرووی گرێیەك دەبێتەوە بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید کە ماوەی 902 رۆژە بەردەوامە

یاریگا: لیۆنێل میسی ، كاپیتانۆی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ، 902 ڕۆژە نەیتوانیوە گۆڵ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆمار بكات.

كۆتا گۆڵی گۆڵكارەكەی بلاوگرانا بەرامبەر یانە شاهانەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی2018 كە تێیدا یاریەكە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوو،لەو كاتەوە نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بكات.

لە دوای ئەو كاتەوە ئەفسانەكەی تانگۆ لە یاری هاتن و چوونی خولی ئیسپانی وەرزی 2018/19 نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات و لە پاڵ هەردوو یاری هاتن و چوونی وەرزی ڕابردووی لالیگا و هەردوو یاری جامی شای ئیسپانیا.

لەپاڵ ئەوەشدا هێشتا لیۆنێل میسی بە گۆڵكاری مێژووی كلاسیكۆ دادەنرێت ،لە كۆی43 یاری توانیویەتی 26 گۆڵ تۆمار بكات و 14 گۆڵیش درووست بكات.

وابڕیارە سبەی ئێوارە بارسێلۆنا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی ڕكابەری هەمیشەی دەكات لە میانەی یاریەكانی گەڕی حەوتەمی خولی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button