یاریگا

ئانچلۆتی: پیکفۆڕد یەکجار دڵتەنگە بە پێکانەکەی ڤان دایک

گۆڵچیەکەی ئێڤەرتۆن لە بەرکەوتنەکەی لەگەڵ ڤان دایک، یاریزانەکەی تووشی پێکانیکی سەخت کرد

یاریگا – یانەی لیڤەرپوول لە ئێستادا لەبەردەم کێشەیەکی گەورەدایە بەوپێیەی بەرگریکارەکەیان ڤیرجیل ڤان دایک تووشی پێکانێکی سەخت هاتووە لە ئەژنۆی لە یاری دێربیەکەیان بەرامبەر ئێڤەرتن. ڤان دایک بە توندی بەر گۆڵچی جۆردن پیکفۆرد کەوت و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگڵتەراشەوە هیچ سزایەک نەدرا.

لەمبارەیەوە جیجی ویناڵدوم ئەم کارەی پیکفۆردی بە “تەواو گەمژانە” ناوبرد بەر لە یاریەکەیان بەرامبەر ئەیاکس، بەڵام ئێستا ئانچلۆتی هاتۆتە دەنگ و بەرگری لە پیکفۆڕد دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ ڤان دایک دەخوازێت:

هەر بۆ بەرچاوڕوونی دەمەوێ بڵێم یەکجار بەداخەوەین بۆ پێکانەکەی ڤیرجیل ڤان دایک. هەموومان هیواخوازین بەزووترین کات چاک بێتەوە. ئەو بەریەککەوتنێکی هەبوو لەگەڵ پیکفۆڕد، بەڵام بەهۆی خێرایی ڕیتمی پریمەرلیگەوە شتەکان سەختتر بوون. جۆردن تۆزێک درەنگ گەیشتە لای، بەڵام ئامانجی گەیشتن بە تۆپەکە بوو. کە دەگوترێ ئەمە بە ئەنقەست بووە، ئەوا ئەم قسانە زیادەڕۆییە، خودی ڤان دایکیش ئەوە دەزانێت، جۆردن یەکجار دڵتەنگە بەم ڕووداوە، بەڵام هەندێکجار لە تۆپی پێدا ئەم حاڵەتانە هەر ڕوودەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button