ئیسپانیا

پیكێ: ئەوەی بەسەر میسی هات ترسناك بوو،یاریگا نوێیەكە دەبێت ناوی میسی هەڵبگرێت

یاریگا: جێرارد پیکێ بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یەکەمجار باسی لەشکستە قورسەکەی لەسەر دەستی بایرن میونشن لەچامپیۆنس لیگ کرد.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ”la vanguardia” ووتی: دەبێت ڕەخنە لە خۆت بگری، كاتێك بەمشێوەیە دەدۆڕێیت بەرامبەر بایرن میونشن، ئێمە بە ئەنجامی 8-2 دۆڕاین، بۆیە پێوویستە دووبارە هەموومان خۆمان رێكبخەینەوە و چی بۆ یانەكە باشە ئەوە بكەین.

سەبارەت بە پەیامی دوای شكستەكەیان بەرامبەر بایرن ووتی:” دەتوانیت بدۆڕیێیت بەڵام هەرگیز بەم شێوەیە نا ، کاتێک شتێکی وا ڕوو دەدات و ئەوەش بۆ هەمیشە لە مێژووی یانەکە یاد دەکرێتەوە ، دەبێت سەرکردەکان بڕیار دەربکەن، سەیرکردنی خۆت و بینینی ئەوەی چی پێویستە بگۆڕدرێت ، ئاشکرایە ئەو ڕێگایەی ئێمە دەیگرینەبەر ڕێگای ڕاست نەبوو .

سەبارەت بە قەیرانەكانی میسی لەگەڵ ئیدارەی بارسا ووتی: چۆن دەبێت باشترین یاریزان لە مێژوودا و ئەوەی ئێمە ئەو چانسەمان هەبووە چێژی لێ وەربگرین،ڕۆژێك لە خەو هەستیت و ببینیت فاكسێكی ناردووە و هەستبكات كە ئەوان گوێناگرن و گوێ پێنادەن چی دەبێت ، هەموو شتێك زۆر ترسناك بوو.

” چی ڕوودەدات لێرە؟ لیۆ شایەنی هەموو شتێكە، پێوویستە یاریگا نوێیەكە ناوی ئەو هەڵبگرێت ، پێوویستە پارێزگاری لە شەخسیاتمان بكرێت نەك ناوبانگمان تێكبدرێت، ئەو ڕەفتارانە من توڕە دەكات”.

بابەتی زیاتر

Back to top button