ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: لیپی بە یەکجاری وازی هێنا

یاریگا
مارسێلۆ لیپی، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە یەکجاری لە تەمەنی 72 ساڵیدا بریاریدا واز لە کاری راهێنەرایەتی بێنێت.

راهێنەرەکەی پێشووی یۆڤێنتۆس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتاسلۆسپۆرتی وڵاتەکەی گووتی ” بیرم کردەوە و دواتر باشترین بریارم هەڵبژاردە کە واز لە پیشەکەم بێنم، پێموایە لەو تەمەنە بیر لە پیشەیەکی دیکە بکەمەوە تاوەکو بەهاری داهاتووش پشوو دەدەم و دواتر بریار لەسەر داهاتووم دەدەم “.

لیپی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1982 وەکو راهێنەری تیپی لاوانی سامپدۆریا دەستی بە راهێنەرایەتی کرد و گرنگترین دەستکەوتەکانیشی مۆندیال، سێریائەی و چامپیۆنزلیگ بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button