ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

پێکراوەکانی مان سیتی فێرناندینهۆشی هاتە سەر

یاریگا- لیستی یاریزانه پێکراوەکانی مان سیتی فێرناندینهۆشی هاتە پاڵ کاتێک ناوبراو لە یاریی شەوی ڕابردوو بەرامبەر پۆرتۆ دووچاری بوو، ئەگەرچی لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکەش هاتە نێو یاریگا.

دوای یارییەکە، کە تێیدا کوڕانی پیپ گواردیۆلا 3-1 براوە بوون، ڕاهێنەرە ئسپانییەکە باسی لە بارەی پێکانی یاریزانە بەڕازیلییەکە کرد و ڕایگەیاند: “هەواڵێکی ناخۆشە. لە هەمان شوێنی پێشووتری تووشی پێکان بۆتەوە. بۆ ماوەیەکی زۆر دوور دەکەوێتەوە.”

سکایسپۆرتس و زۆرێک لە سەرچاوە ئینگلیزیەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو بۆ 6 هەفتە لە یاریکردن دابڕێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، سیتیزنس بە دەست کۆمەڵێک ئەستێرەی سەرەکی یانەکەوە، لەوانە کیڤن دی بروین، گابرێل خیسۆس، ئێمریک لاپۆرتێ و بنیامین مێندی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button