ئینگلتەراگرنگترین

ڤیناڵودم: پێکانەکەی ڤان دایک خەوی لێ بڕیوین

یاریگا-جینی ڤیناڵدوم ناوەڕاستکاری یانەی لیڤەرپوول دان بەوەدا دەنێت پێکانەکەی ڤیرجل ڤان دایک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر یاریزانانی یانەکە هەبووە.

ڤان دایک تووشی پێکانێکی قورست هات پاش پێکدادانێک لەگەڵ جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزی ئێڤەرتۆن.  ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە و هاونیشتیمانی ڤان دایک وتی ” بەو جۆرەی کە ئازاری گەیشت زۆر قورس بوو بۆ هەموومان، هەمووان هێشتا هەست بە دڵتەنگی دەکەن و کەسمان نەمانتوانیوە بخەوین. زەحمەتە قبوڵکردنی و هەروەها قورسە لەسەر تیمەکە. ڤیرجڵ یاریزانێکی زۆر گرنگمانە و لە یەکەم رۆژەوە کە هاتووەتە ئێرە، ئەوەی نیشانداوە. ئەو سەرکردەیە و هیچ چارێکمان نیە دەبێت نیشانی بدەین کە دەتوانین بێ ئەوەیش ئاستێکی بەرز نیشان بدەین.”.

بەرگریکارە باڵا بەرزەکە پێویستی بە نەشتەرگەرییە و لە نێوان ٦-٩ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button