چامپیۆنزلیگ

ڕۆناڵد کومان لەئێستاوە ئاڵای سپی هەڵکرد!

یاریگا- ڕۆناڵد کومان یانەکەی وەک پاڵێوراوێکی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ نابینێت و ئاماژە بە هۆکاری بۆچوونەکەی دەکات.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەینێیان بەرامبەر فیرینکفارۆسی هەنگاری، ڕاهێنەرەکەی بارسێلۆنا گوتی: “لە بارسێلۆنا تۆ بۆ ئەوەی نازناو بەدەست بهێنیت دەبێت ببەیتەوە، چ ناوخۆبێت یان ئەورووپا. بەڵام تیمەکان بەهێزن و تۆش دەبێت خۆت بسەلمێنیت. دوای ئەو شتانەی لە بارسا ڕووی دا، ئێمه پاڵێوراوی نازناوەکە نین، تەنها دەتوانین تا قۆناغەکانی سەرووتر بڕۆین.”

ئەم قسانەی کومان دوای ئەوە دێت ڕۆژی شەممە لەسەر دەستی یانەی خیتافی تامی یەکەم شکستی خولی ئیسپانیان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button