خوله‌کانی دیکەگرنگترین

فەرمی: دوای تەنها یەک هەفتە، سانتۆس گرێبەستەکەی ڕۆبینیۆ هەڵدەوەشێنێتەوە!

گرێبەستی یاریزانە بەرازیلیەکە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا

یاریگا – یانەی سانتۆسی بەڕازیلی گرێبەستی یاریزانی پێشووی ڕیال مەدرید، مانچستەر ستی و ئەیسی میلان، ڕۆبینیۆیان بە ڕازیبوونی هەردوولا هەڵوەشاندنەوە دوای ئەوەی ڕەخنەیەکی زۆر ئاراستەی یانەکە کرا.

ڕۆبینیۆ بۆ جاری سێیەم گەڕایەوە یانەی سانتۆس، بەڵام سانتۆس لەسەر داواکاری سپۆنسەر و پەستانی میدیاکان گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندەوە بەوپێیەی یاریزانەکە لە ڕابردوودا تۆمەتی دەستدرێژیکردنی سێکسی خرابووە پاڵ.

یاریزانەکە لە ساڵی ٢٠١٧ سزای نۆ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگایەکی ئیتاڵیاوە بۆ دەرکرابوو بەوپێیەی لە دەستدرێژیکردنی بۆ سەر ئافرەتێکی ٢٢ ساڵان تێوەگلابوو لە یانەیەکی شەوانە لە ساڵی ٢٠١٣. لەوکاتەوە ڕۆبینیۆ هەموو تۆمەتەکانی ڕەتکردۆتەوە و داوای تێهەڵچوونەوەی کردووە دۆسیەکەش بەردەوامە.

ئەم هەنگاوەی یانەی سانتۆسیش دوای ئەوە هات کە سپۆنسەرانی یانەکە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیبوو لە بەرامبەر ئەم گرێبەستە و ڕۆبینتۆش لە بەرامبەردا پەیامێکی لە هەژماری کەسی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و دڵتەنگی خۆی دەربڕی.

بابەتی زیاتر

Back to top button