ئینگلتەرا

تۆتنهام بەرگریکارێکی گواستەوە ڕیزەکانی

یاریگا- یانەی تۆتنهام سەرکەوتوو بوو لە ئەنجمادانی گرێبەستێک لە کۆتا وادەی ڕێگەپێدراو بۆ کڕینی یاریزان لە بەریتانیا.

ئەمشەو سپێرس بە فەرمی ڕایگەیاند بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز جۆو ڕۆدۆنیان لە یانەی سوانزی سیتیەوە گواستەوە.

وەک لە سەرچاوە ئینگلیزییەکاندا هاتووە، بری بەهای گواسنەوەی بەرگریکارە وێڵزییەکە 11 ملیۆن پاوەندە لەگەڵ ئەگەری زیادکردن و گۆڕانکارییەکان.

ئەگەرچی 5ی ئەم مانگە میرکاتۆی هاوینە بۆ یانەکانی پریمەریگ کۆتایی هات بۆ هێنانی یاریزان لە دەرەوە، بەڵام ڕێگەپێدراو بوون تا کاتێکی دیاریکراوی ئەمڕۆ هەینی کڕین و فرۆشتن ئەنجام بدەن لەگەڵ یانەکانی ناوخۆی وڵاتدا. هەر بۆیەش سپێرس کۆتا هەوڵی خۆی بە فیڕۆ نەدا لە کڕینی ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button