فه‌ره‌نساگرنگترین

توچێل لەسەر نەیمار هاتە دەنگ

توچێلی راهێنەری یانەی پاریسان جێرمان لەسەر هێرشی نەیمار بۆ سەر هاندەرێک هاتە دەنگ

لە یاری کۆتای جامی فەرەنسا و لە دوای شکستی پاریس، نەیمار هێرشی کردە سەر هاندەرێک کاتێک هاندەرەکە وێنەی دەگرت و رەخنەی لەو یاریزانە دەگرت

دواتر نەیمار لە پۆستێکی ئینستاگرام نووسی:

“ئایا من هەڵە رەفتارم کرد؟ بەڵێ، بەڵام کەس ناتوانێت بەبێ جیاوازی بمێنێتەوە”

توچێل لە بارەی ئەم رووداوانە رایگەیاند:

“من دەزانم نەی مەبەستی چییە، ئەوە شتێکە ئێمە ناتوانین لەدەرەوە باسی بکەین، بەڵکو تەنها لەناو خۆمان دەمێنێتەوە”

“هەندێک یاریزان حەز بە بردنەوە دەکەن و هەندێکی دیکەش رقیان لە شکستە، هەموان حەز بە بردنەوە دەکەن بەڵام هەندێک زۆر بە شکست بێزار دەبن”

“نەیمار ١٢٠ خولەک یاری کرد و من سەرسام بووم بە ئاستی، ئەو گۆڵی تۆمار کرد، فشاری دروست کرد و لێدانە سزاکەی گۆڵ کرد. زۆربەی هێرشە مەترسیدارەکانی ئێمە لە لایەن ئەوەوە بوو”

بابەتی زیاتر

Back to top button