ئیسپانیا

یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا پێی وایە ئەو یاریزانە لە میسی باشترە

یاریگا: یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئێستای واتفۆرد جیرارد دیلۆفیۆ پێی وایە ڕۆناڵدینهۆ لە میسی باشترە.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا باشترین یاریزانی مێژوو كێیە دیلۆفیۆ ووتی: میسی یاریزانێكی نایاب و بڕوا پێنەكراوە بەڵام لە لیستی باشترین 10یاریزانی مێژوودا دەمێنێتەوە.

یاریزانەكەی پێشووی بلاوگرانا ووتیشی: بەڕای من ، ڕۆناڵدینهۆ باشترین یاریزانی مێژووە و بەراورد ناكرێت بە هیچ یاریزانێك.

” ئەو جادوگەرە، بە هەموو مانایەی ووشە، وا هەستت دەكرد سەما دەكات نەك تەنها یاری تۆپی پێ،هەرگیز كەسم نەدیوە لەو باشتر بێت”.

لەكۆتایشدا ووتی: میسی یاریزانێكی بڕواپێنەكراوە، پێم خۆشە بیبینم،بەڵام بە بڕوای من دووەم باشترین یاریزانی مێژووە و لە پێش ئەو ڕۆناڵدینهۆ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button