ئه‌ڵمانیائینگڵته‌را

كای هاڤێرتز جیاوازی نێوان خولی ئەڵمانی و ئینگلیزی ڕووندەكاتەوە

یاریگا: كای هاڤێرتز ، یاریزانی نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزی جیاوازی نێوان خولی ئەڵمانی و خولی ئینگلیزی ڕووندەكاتەوە.

هاڤێرتز لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: یاریكردن لە پریمەرلیگ زۆر سەختە ، شێوازی یاریكردن لێرە زۆر جیاوازە لە خولی ئەڵمانی ، ئەوە لە چەند یاری سەرەتاوە دیار بوو.

بەردەوام بوو ووتی: تا ئێستا هەموو شتێك باش دەڕوات، لەو باوەڕەدام شتی زۆر هەیە پێشكەشی بكەم، دەمەویت بەردەوام بم و ئاستم زیاتر بەرەو پێش ببەم.

هەروەها ووتیشی: خولی ئەڵمانی خراپتر نیە لە پریمەرلیگ ، بەڵام هەستم بە جیاوازی كرد، بۆ نمونە خولی ئینگلیزی یاریزانی باش و خراپی تێدا نیە، هەموو یاریزانێك لێرە لە لوتكەدایە.

شایەنی باسە ناوەڕاستكارە 21 ساڵانەكە لە بایرن كوزنەوە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بلوزەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button