ئه‌وروپائیتاڵیا

گاتوزۆ لە ئەیسی میلان دەمێنێتەوە

یاریگا
گێنارۆ گاتوزۆ، راهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر تۆرینۆ چاوەڕێ دەکرا لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردۆتەوە ئەمڕۆ بەرپرسانی رۆسێنەری لەگەڵ راهێنەری یانەکەیان کۆبونەوە و هیچ بریارێکیان لەسەر دوور خستنەوەی نەداوە و بۆیە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە پێناچێت گاتوزۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی میلان بکات و دوور دەخرێتەوە.

Back to top button