ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکارەکەی: سەرجەم یانە زەبەلاحەکانی ئەوڕوپا چاویان لەسەر زانیۆلۆیە

یاریگا – کلاودیۆ ڤیگۆرێلی بریکاری یاریزان نیکۆلۆ زانیۆلۆ ڕایگەیاند کەوا سەرجەم یانە زەبەلاحەکانی ئەوڕوپا چاویان لەسەر یاریزانی ناوبراوە.

یاریزانەکەی پێشووی ئینتەر و ئێستای ڕۆما لەماوەیەکی کەمدا توانی جێگای خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە، بەڵام لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە تووشی پێکان هاتووە و دوورکەوۆتەوە، دواتر کە بۆ یاری خولی نەتەوەکانی ئەوڕوپا گەڕایەوە دووبارە تووشی پێکان هاتەوە ئەمجارە لە چۆکی چەپی و دووبارە دوورکەوتەوە.

لەبارەی دۆخی ئێستای زانیۆلۆ و داهاتووی ناوبراوەوە، بریکارەکەی ڕایگەیاند:

سەرجەم یانە زەبەلاحەکانی ئەوڕوپا سەرنجیان لای زانیۆلۆیە، دواتر کە پێکان و دۆخی کۆرۆنا هات و خاوەنی یانەی ڕۆما گۆڕا، ئەگەرەکانیش گۆڕانکاریان بەسەردا هات. نیکۆلۆ دەیەوێت بەزووترین کات چاکبێتەوە تا بتوانێت بەشداری یۆرۆی داهاتوو بکات، بەڵام ئێمە نامانەوێ پەلە بکەین. هەروەها سوپاسگوزاری ئیدارەی ڕۆماین کەوا هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ زانیۆلۆ بوونە لە چارەسەرکردنی پێکانەکەی و پشوو پێدانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button