ئیسپانیاگرنگترین

دیپای هێشتا هیوای ماوە تا لە گواستنەوەی زستانە لیۆن جێبهێڵێت

گرێبەستەکەی دیپای لە گواستنەوەکانی هاوینە سەرکەوتوو نەبوو

یاریگا – مێمفیس دیپای هێشتا هیوای ماوە کە بتوانێت لە گواستنەوەی زستانە لیۆن جێبهێڵێت دوابەدوای شکستهێنانی ڕێکەوتنەکان بۆ چوونی بۆ یانەی بارسێلۆنا. هەرچەندە دیپای نزیکبوو لەوەی لەگەڵ ڕاهێنەرەکەی لە هۆڵەندا ڕۆناڵد کومان یەکبگرێتەوە، ئیدارەی دوو یانەکە ناکۆک بوون لەسەر چەند خاڵێک و تەنانەت دیپایش گوتی ئەمە هۆکاری شکستهێنانی گرێبەستەکەی بوو.

دیپای کە ئێستا گرێبەستەکەی لە دوایین ساڵیدایە لەگەڵ لیۆن دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت، ئەگەر پێش هاوینیش بێت ئەوا هەر بەلایەوە پەسەندە:

من تەمەنم بۆتە ٢٦ ساڵ و گواستنەوەی داهاتووم بێ بەرامبەر دەبێت، هەربۆیەش چاوەڕێی هەندێ گرێبەستی گەورە دەکەم، بەمزووانەش ساڵی نوێ دێت و گواستنەوەکانی زستانە دەستپێدەکات، بۆیەش با بزانین چی ڕوودەدات. بەداخەوە لە ماوەی ڕابردوودا کەمتر و کەمتر یاریم پێکراوە لە لیۆن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نیازی جێهێشتنی یانەکەم هەبوو.

هەرچەندە ڕۆیشتنی دیپای بۆ بارسێلۆنا شکستی هێنا، دەکرێت کومان دووبارە داوای یاریزانی ناوبراو بکاتەوە لە گواستنەوەی زستانە ئەگەر ئەوەش ڕوونەدات، ئەوا دیپای بەدوای یانەیەکی دیکەدا دەگەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button