ئه‌وروپا

پۆیۆل: دڵخۆشم بە مانەوەی لیۆنێل میسی لە بارسێلۆنا

یاریگا: كارلیس پۆیۆل، بەرگریكاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێی وایە مانەوەی لیۆنێل میسی و ئەفسانەی بارسێلۆنا بڕیارێكی نایاب بووە.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویكردووەتەوە كاپتنەكەی پێشووی بلاوگرانا ووتی: وەك هاندەرێكی سەرسەختی بارسێلۆنا هەرگیز نەمویستووە میسی لە یانەكە بڕوات، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، بڕیاری مانەوەی دەستكەوتێكی گەورەیە نە تەنها بۆ بارسا بەڵكو بۆ خولی ئیسپانیش،لەبەر ئەوەی لیۆ یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان.

سەبارە بە یاریكردنی خۆی بۆ میلان ووتی: كاتی خۆی گرێبەستی زۆرم بۆ ئەهات لە یانەكانی ئیتاڵیا و ئینگلتەراوە، نایشارمەوە كە دەمویست یاری بۆ میلان بكەم، لە پاڵ پاولۆ ماڵدینی كە هێمایەكی گەورە بوو بۆم، بەڵام دڵخۆش بووم لە بارسا و بڕیاری مانەوەم دا.

ئەستێرەكەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانی یەكێك بوو هێما جوانەكانی بارسێلۆنا و بۆ ماوەك 15 وەرز لە كامپ نۆو یاریكرد و لەو ماوەدا بەشداڕی593 یاریكرد و توانی18 گۆڵ تۆمار بكات.

پۆیۆل ناسراو بە ” دڵی شێر ” لەو ماوەدا توانی پێنج نازناوی لیگا و دوو نازناوی جامی شا و چوار نازناوی سوپەری ئیسپانیا و سێ نازناوی چامپیۆنسلیگ و نازناوێكی سوپەری ئەوروپا و دوو جار پاڵەوانی جامی جیهانی یانەكان لەگەڵ بلاوگرانا بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button