ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەو یەکەمین قسەیەی لوکاکۆ وای لە سانچێز و ئاشلی یۆنگ کرد مانچستەر بۆ ئینتەر جێ بهێڵن

یاریگا- وەڵامی ئەو پرسیارەی لە ڕۆمیلۆ لوکاکۆیان وەرگرتووە سەبارەت بە نیازی جێ هێشتنی مانچستەر یونایتد و پەیوەندی کردنیان بە ئینتەر میلانەوە، ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی بینیوە تا هەریەکە لە ئەلێکسیس سانچێز و پاشانیش ئاشلی یۆنگ ڕوو بکەنە نێرازۆری.

بە گوێرەی هەوڵێک لە ڕۆژنامەی La Republica، لوکاکۆ کە هاوینی 2019 بە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ ئۆڵدترافۆردی بەرەو ئینتەر جێ هێشت، سەرسام بووە بە یەکگرتوویی یاریزانانی ئەم یانەیە. کاتێکیش سانچێز و یۆنگ، کە پێشتر لە مان یو هاوتیمی تانکە بەلجیکیەکە بوون، پرسیاریان لێ کردووە و لە وەڵامدا پێی وتوون: “ئێرە زۆر باشە و ژووری خۆگۆڕینی ئینتەر وە مانچستە دابەش نەبۆتە سەر گروپی جیاوزدا و لێرە دەستەگەری بوونی نییە.”

ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئینتەر، کاتی بە فیڕۆ نەدا لە پەلکێشکردنی لوکاکۆ ناجێگیرەکەی مانچستەر کە سەرباری ئەوەی لە 96 یارییدا توانیبووی 42 گۆڵیان بۆ تۆمار بکات، بەڵام مانەوەی لەو یانەیە دڵنیایی تێدا نەمابۆوە، هەر بۆیە کۆنتی ئەو دەرفەتەی قۆستەوە و پەلکێشی تیمە نوێیەکەی خۆی کرد و تەنها لەو وەرزەی ڕابدوویدا ڕۆمیلۆ 34 گۆڵی بە درێسی نێرازۆریەوە تۆمار کرود و ئاسوودەییەکی زۆری پێوە دیارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button