بازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەستێرەیەكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید بە گرێبەستێكی سەیر گەڕایەوە یانەی منداڵی خۆی

یاریگا: ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕۆبینهۆ گەڕایەوە یانەی سانتۆسی وڵاتەكەی.

لە دوای ڕۆشتنی لە یانەی ئەستەنبوڵ باشاكشاهیری توركی بڕیاریدا بۆ جاری چوارەم بگەڕێتەوە سانتۆس، جاری یەكەم لە ساڵی 2010 كاتێك یاریزانی مانچستەر سیتی بوو بە شێوەی خواستن گەڕایەوە پاشان لە ساڵی2014 ئەو كاتەی ێاری بۆ میلان ئەكرد دیسان بە خواستن گەڕایەوە سانتۆس و دواتر بە گرێبەستێكی هەمیشەی ڕوویكردە یانە بەڕازیلیەكە و دواتر بەرەو توركیا سەفەریكرد و ئێستاش بۆ جاری چوارەم گەڕاوەتەوە.

یاریزانە 36 ساڵانەكە بە گرێبەستێك و بۆ ماوەی پێنج مانگ و بە بڕی تەنها 230 یۆرۆ گەڕایەوە یانەكەی منداڵی.

لە دوای ئەوەی بڕیاریدا بگەڕێتەوە ڕۆبینهۆ ووتی: سانتۆس هەموو كات ماڵی من بووە، ئامانجم هاوكاریكردنی یانەكەیە چ لە ناو یاریگا چ لە دەرەوەی یاریگا ، تا دووبارە یانەكە بگەڕێنینەوە لوتكە، ئەوە هەستێكی تایبەتە بگەڕێیتەوە ئەو یانەیەی كە لێیەوە دەستت كرد بە تۆپی پێ.

سەبارەت بە موچە كەمەكەی ووتی: یانەكە بە بارودۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت لە ڕووی ئابوریەوە، تەنها دەمەوێت هاوكاری ئەو یانەیە بكەم كە هەموو شتێكی پێ بەخشیم.

بابەتی زیاتر

Back to top button