یاریگا

نێیمار ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کرد لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور

یاریگا- بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هەڵبژاردەی بەڕازیل بە گۆڵباران کردنی بۆلیڤیا 5-0 نمایشەکانی خۆی لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور دەست پێ کرد، لەو یارییەی ئەگەرچی ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەکە نێیمار داسیلڤا گۆڵی تۆمار نەکرد، بەڵام بە ڕیکۆرد و ژمارەی نوێوە شوێنپەجەی خۆی بە یاییەکەوە جێ هێشت.

بە گوێرەی داتاکانی “ئۆپتا” جادووگەرەکەی سامبا، بەرامبەر بۆلیڤیا جگە لە ئاسیستەکەی بۆ کۆتینهۆ، توانی 18 بڕینی سەرکەوتوو ئەنجام بدات، کە ئەوەش زۆرترینە بۆ یاریزانێک لە سێ پاڵاوتنی ڕابردوودا لەوەتەی لیۆنێل مێسی ساڵی 2011 لە یارییەکدا 15 جار یاریزانی بڕیبێت.

هەر بەرامبەر بۆلیڤیا، نێیمار یاریی ژمارە 102ی خۆی بە درێسی بەڕازیلەوە ئەنجام دا و هاتە ڕیزبەندی پێنجەمی ئەو یاریزانانەی زۆرترین یاریان بۆ سەماکەرەکانی سامبا ئەنجام دابێت. بە یارییەک پێش تافارێلی گۆڵپارێزی مێژوویی هەڵبژاردەکە کەوت.

لە دووەم یارییدا لە پاڵاوتنەکان بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر، ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەڕازیل دەبێتە میوانی پیرۆ، کە ئەمەی دواتریان لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا بەرامبەر پاراگوای بە دوو گۆڵ یەکسان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button