ئه‌وروپا

جیاوازیی نێوان ڕۆناڵدۆ و مێسی لە ڕوانگەی کاسیاسەوە

یاریگا- ئیکەر کاسیاس، ئەفسانەی گۆڵپارێزانی پیسپانیا و ڕیاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ پێگەی ESPENی وەرزشی، خۆی دا لە باسی بەراوردی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی.

کاسیاس بەم شێوەیە ڕوانگەی خۆی خستە ڕوو: “کریستیانۆ هەمیشە ئارزووییەکی گەورەی لەوە هەبووە ببێتە باشترین هەر لەو کاتەوەی کە هێشتا لاو بووە، پێم وایە ئەوەشی بە دەست هێنا. ئەگەر بەراوردی بکەم بە مێسی، ئەوا ئەوەی ڕۆناڵدۆ ئەنجامی داوە زۆر کاریگەر و مەزنترە، چونکە مێسی لە بوونیەوە بەهرەکەی لەگەڵدایە، بەڵام ڕۆناڵدۆ بە خۆتەرخانکردن و هەوڵی زۆی داوە تا ببێتە باشترین. بە ڕای من، خۆشبەختین کە چێژمان لە دوو یاریزانی دیاردەیی وەرگرتووە. بۆ ئەو خەڵکانەی ڕۆناڵدۆ ناناسن، وا دەردەکەوێت لەخۆبایی و لووتبەرزە، بەڵام بە تەواوەتی پێچەوانەی ئەوەیە.”

کاسیاس و دۆن بۆ چەندین ساڵ پێکەوە لە ڕیاڵ مەدرید هاوتیمی یەکتر بوون و یەکێک بووە لە سەردەمە پڕ کێبڕکێکانی مێژووی کلاسیکۆ لە دژی مێسی و هاوڕێیانی لە بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button