کۆپا ئەمریکا

مێسی پەیامێکی گرینگ دەربارەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڵاودەکاتەوە

یاریزانەکە لەڕێگەی هەژماری فەرمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ئینستاگرام قسەی کردووە

یاریگا – لیۆنێل مێسی پەیامێکی بڵاوکردەوە دەربارەی گرینگی یاریەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین. ئەم یاریەی ئەمشەوی مێسی یەکەمین یاریەتی لەوکاتەی ڕوبەرووی ئوروگوای بووە لە مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو. لە ڤیدیۆکەدا کەوا مێسی لەڕێگەی هەژماری فەرمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ئینستاگرام بڵاوی کردۆتەوە ڕایگەیاند:

ناوی ئەرجەنتین و تۆپی پێ هەمیشە دوو شتی هاوتا بوونە.وەک چۆن ناوی ئەرجەنتین هاوتا بووە لەگەڵ هاندان و تێکۆشان. لەبەر ئەم هۆکارە بوو کاتێک تۆپی پێ ڕاگیرا، لە ناخەوە هەستێکی ناخۆشمان بۆ درووستبوو. وەک چۆن ئەوکاتەی منداڵبووین داوایان دەکرد تۆپەکەمان دابنێین و بگەڕێینەوە ماڵەوەش هەر هەمان هەستمان بۆ درووست دەبوو. هەمووشتێکم لێ بسەننەوە، بەڵام ئەگەر دەتوانن، تۆپی پێم لێ مەبەن، چونکە تۆپی پێ سەرچاوەی خۆشی و هیوایە. ڕێگەمان پێدەدات بەیەکەوە ئاهەنگ بگێڕین، ئەگەرچی لەیەکتریش دوورین. وەکو هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش هەمووان دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی بە ڕەنگی شین و سپی بە بەهێزی بگەڕێینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button