ئه‌وروپائەفریقا

یاریزانێک دووبارە تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا
ئۆنانا گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کامیرۆن و یانەی ئایاکسی هۆڵەندی دووبارە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ کامیرۆن پشت راستی کردەوە گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دوای پەیوەندی کردن بە کامپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەیان، دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ بویە، بۆیە لە یاریزانەکانی دیکە جیا کرایەوە و هەر بەم هۆیەوەش ناتوانێت بەشداری یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ژاپۆن بکات.

ئۆنانا دووەمجارە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، جاری یەکەم سەرەتای مانگی رابردوو بوو و بە هۆی ئەم پەتایەش چەند یارییەکی یانەکەی لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button