ئیسپانیا

کۆرتوا بەهۆی ئازارەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا

یاریگا- تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و یانەی ڕیاڵ مەدرید دەەڕێتەوە ئیسپانیا پاش ئەوەی دوکتۆرەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ڕایانگەیاند گۆڵپارێزەکەیان ناتونێت بۆ یارییە دۆستانەکەی ئەمشەو بەرامبەر کۆت دی ڤوار ئامادە بێت.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە پێگەی تویتەری هەڵژاردەکەیان، ڕاگەیەندرا: “تیبۆ کۆرتوا کامپی هەڵبژاردەکە جێ دەهێڵێت و دەگەڕێتەوە ئیسپانیا پاش ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دراوە و لەبار نییە بۆ یارییە دۆستانەکەی ئەمشەو”

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی، ئەو گۆڵپارێزە ئازاری بۆ دروست بووە لە ماسولکەکانی پشتیدا بەلجیکا نایانەوێت سەرکێشی پێوە بکەن بۆ یارییە دۆستانەکە.

ئەو هەڵبژاردەیە ڕۆژی 11 و 15ی ئەم مانگە بەرامبەر ئنگلتەرا و ئایسلەندا یاری هەیە لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، ناسراو بە نەیشنز لیگ.

دوای یاریی هەڵبژاردەکانیش، ڕیاڵ مەدرید 18ی ئەم مانگە ڕوبەڕووی یانەی قادیش دەبێتەوە لە یاریەکانی خولی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button