ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دواجار تۆماس پارتی پێوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد سەرەڕای ئامۆژگارییەکانی ڕاهێەنەری هەڵبژاردەی غانا

یاریگا- دوا جار ئارسیناڵ سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی تۆماس پارتی یاریزانی ئەتڵەتیکۆ مەدید، ئەو گواستنەوەشی لە کۆتا وادەکانی بازاڕی هاوینەدا ئەنجام دا.

ناوەڕاستکارە غانییەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز لە ڕیزەکانی گەنەرز بەردهوام دەبێت بە گوێرەی گرێبەستەکەی کە ئارسیناڵ دەمێکە هەوڵی کڕینی دەدات بۆ هێڵی ناوەند.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی غانا جۆرێک لە ۆشداری داوه یاریزانه تەمەن 27 ساڵانەکەی کە باشترە لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بمێنێتەوە، بەو پێیەی ڕۆخی بلانکۆس هەمیشە لە چامپیۆنزلیگە و پێگەی یاری کردنیشی مسۆگەرە. ئەوەی وەک ڕایەک خستیە بەردەم پارتی وەک ئاگاییەک کە تۆپچیەکانی لەندەن ماوەیەکی زۆرە نەیانتوانیوە خۆیان لەو پاڵەوانێتیەدا نەبینیوەتەوە.

بە گوێرە ڕاپۆرتە جیاوازەکان، بڕی ئەو مووچەیەی ناوبراو له یانە نوێیەکەی وەری دەگرێت [260 هەزار پاوەندی هەفتانە] کە دەکاتە 13.5 ملیۆن پاوەندی ساڵانە، یەکێک بووە لە پاڵنە سەرەکییەکان کە ناوبراوی قایل کردووە پۆشینی دێسی یانە ئینگلیزییەکە بپۆشێت. ئەو مووچەی هەفتانەش، پێشی ئۆبامیانگ دەداتەوە و پارتی دەکاتە دووەم بەرزترین مووچەی ئارسیناڵ لە دوای مەسعود ئۆزیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button