ئینگلتەراگرنگترین

خوان ماتا بەرگری لە دی خیای گۆڵپارێز دەکات 

دوای ئەوەی بە هەڵەیەکی دی خیا، چێڵسی توانی گۆڵی بەرامبەر بە مانجستەر یونایتد تۆمار بکات، خوان ماتا پشتگیری لە گۆڵپارێزی یانەکەی دەکات.

لە لێدوانێکی بۆ سکای سپۆرت، ماتا رایگەیاند:

“گومان لە تواناکانی دەیڤد ناکرێت. ئاستی ئەو بۆ یانەکەمان سەرسامکەر بووە. ئەو ژمارە خاڵانەی بۆ ئێمەی پاراستووە زۆرن”

“هەموومان ساتی باش و خراپمان هەیە، بۆ من ئەوەی گرنگ بێت ئەوەیە کاردانەوەت چی دەبێت، پێم وایە کاردانەوەی ئەو ئەرێنی بوو”

“من ١٠٠٪ دڵنیام لە ئاستی ئەو، هەموومان باوەڕمان پێیەتی”

“ئەمڕۆ ئەو و ئێمە دڵخۆش نین بەڵام سبەی دێت بۆ راهێنان و باشترینی خۆی پێشکەش دەکات”

“ئەوەی ئێمە دەتوانین بیکەین ئەوەیە، راستگۆیانە سەیری دۆخەکە بکەین، ئەو ئێستا نیگەرانە، بەڵام من بەڕاستی پێم وایە یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان”

بابەتی زیاتر

Back to top button