ئینگلتەرا

ئاسین ڤینگەر: گواریدۆلا هات بۆ ماڵەکەشم تا ببێتە یاریزانم، ڕەتم کردەوە

یاریگا- ئارسین ڤینگەر سەروەحتێک ڕەتی کردۆتەوە پیپ گواردیۆلای وەک یاریزان قبووڵ بووبێت، هۆکارەکەشی دەخاتە ڕوو.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ The Timesی ئینگلیزی، ڕاهێنەرە ئەفسانەیەکەی پێشووتری گەنەرز گوتی: “کاتێک گواردیۆلا یاریزان بوو، هات بۆ لام بۆ ماڵەکە و داوای کرد بۆ ئارسیناڵ یاری بکات، بەڵام ئەو کات من هەریەکە لە پاتریک ڤیێرا و جیلبێرتۆ سیلڤام هەبوو، بۆیە نەمتوانی پیپ وەربگرم.”

بۆ وەبیرهێنانەوە، گواردیۆلا زۆربەی ژیانی پیشەگەرێتی وەک یاریزان لە بارسێلۆنا بوو پێش ئەوەی ساڵی 2006 واز لە یاری ردن بهێنێت. هەرچی ڤینگەرە، ماوەی 22 ساڵ ڕاهێنەری تۆپچیەکانی لەندەن بوو. ساڵی 2018 وازی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button