ئیسپانیا

پێکانەکانی هازاردی ڕیاڵ بە وەرزێک هازاردەکەی چێڵسی تێپەڕاند

یاریگا- هاتنەوەی وەرزی نوێ مایەی دڵخۆشی نەبوو بۆ ئێدین هازارد کاتێک هەمووان چاوەڕوانی گەڕانەوەی هازاردێک بوون بە توانای جەستەیی و ساغڵەمەوە، بەڵام لە پڕ هەواڵی پێکانی ڕاگەیەندرا بەر لەوەی قاچ بحاتە نێو یاریگا و بگەڕێتەوە تیمەکەی زینەدین زیدان.

ئامار و ژمارەکان ئەوەیان خستۆتە ڕوو، کە ئەستێرە بەلجیکیەکە بە تەنها وەرزێک لە ڕیاڵ مەدرید، زیاتر لە یارییەکان دووورکەوتۆتەوە بە بەراورد بە تەواوی حەوت ساڵەکەی لەگەڵ چێڵسی ئینگڵیزی.

بە شێوەیەک، ماوەی ئەو حەوت وەرزەی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە، پێکان لە 20 یاری دووری خستبۆوە، بەڵام بە یەک وەرز لەگەڵ شاهانەکان 23 یاریی بێ بەش بووە.

بەهۆی ئەو پێکانە نوێیەی کە لە ماسوولکەکانی قاچی ڕاستیدا دروست بووە، پێشبینی دەکرێت هازارد سێ تا چوار هەفتە دوور بکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button