ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی بارسێلۆنا لە شوێنی کارڤاخال بانگهێشت کرا

یاریگا
دانی کارڤاخال، بەرگریکاری بالی راستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای ئەوەی تووشی پێکان بوو، لە لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی هەڵبژاردەکەی دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەو سێرجی رۆبێرتۆ بانگهێشت کرا.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بڵاویکردووە دوای ئەوەی کارگێری مێرنگی بڵاویان کردەوە بەرگریکارەکەیان بۆ ماوەی دوو مانگ ناتوانێت بە هۆی پێکان یاریی بکات، لەلایەن لویس ئێنریکێ راهێنەرەکەیان ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکان دوور خرایەوە و لە شوێنی ئەو بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا بانگهێشت کراوە.

ئەمڕۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رایگەیاند دانی کارڤاخال بە هۆی پێکانە قورسەکەی تاوەکو دوو مانگی دیکە ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button