ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: سێرجینۆ دیست پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد

یاریگا: یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە شێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی سێرجینۆ دیستی ئەمریكی و یاریزانی پێشووی ئەیاكس ئەمستەردامی بۆ یانەكەی ڕاگەیاند.

یانە كەتەلۆنییەكە لە پەڕەی فەڕمی خۆیان ڕایانگەیامد كەوا یاریزانە 19 ساڵانەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە بلاوگراناوە كرد و پشكنینە پزیشكیەكانی بە سەركەوتووی تێپەڕاندووە.

گرێبەستەكەی دیست بە بڕی 21 ملیۆن بووە و 5 ملیۆن گۆڕانكاری و بارسێلۆنا بڕی 400 ملیۆن یۆرۆی وەك هەڵوەشاوەندنەوەی گرێبەستەكەی داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button