ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناوەڕاستکارێکی چێڵسی بە خواستن چووە یانەیەکیتری ئینگلیزی

یاریگا- وەرگرتنی پێگەی سەرەکیی بوون لە هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی کێبڕکێی توندی تێکەوتووە پاش گواستنەوەی یاریزانان حەکیم زیاش و کای هاڤێرتز، هەر بۆیە بلووز یاریزانێکی ئەو پێگەیەی ناردە دەرەوەی یانەکە.

ڕۆس بارکلی، کە ساڵی 2018 لە ئێڤەرتۆنەوە ڕووی کردە یانه لەندەنییەکە، بە هاتنی فرانک لامپارد، ئەو یاریزانه نەیتوانیوە خۆی لە پلانەکانی ڕاهێنەردا جێ بکاتەوە و بە کڕینی ناوەڕاستکاری نوێش، هێندەیتر پێگەکەی لەقتر بوو، هەر بۆیە پێش داخستنی دەرگای بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە، نێردرایە دەرەوە بۆ یانەی ئەستۆن ڤیلا بە شێوەی خواستن.

چوونی بارکلی لە ستامفۆردبریجەوە بۆ ڤیلا پارک، بۆ ماوەی وەرزێک دەبێت بە خواستن. لەو ماوەیەدا بارکلی تەمەن 26 ساڵ ئامانجێتی بە توندی بکۆشێت لە پێناو سەرەکیی بوون لەگەڵ هەڵبژادەی ئینگلتەرا بۆ یارییەکانی پاڵەوانێتی یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button