ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

لوکاس پاکیتا ماڵئاوایی لە هاوتیمیەکانی میلان کردووە و ڕوو دەکاتە فەڕەنسا

یاریگا- بە هاتنی لوکاس پاکیتای بەڕازیلی بۆ ڕیزەکانی یانەی ئەی سی میلان، هیوایەکی زۆر لەسەر ناوبراو هەڵچنرا کە ببێته “ڕیکاردۆ کاکا”ی نوێ لە میلان، بەڵام کەمتر لە دوو ساڵی خایاند و وا لە لێواری جێ هێشتنی ڕۆسۆنێرییه.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنوووسی بەناوبانگی وەرشی، جیانلوکا دی مارزیۆی ئیتاڵی، پاکیتا ماڵئاوایی لە هاتیمییەکانی و ستافی ڕاهێنەرایەتی میلان کردووە و ئامەدەیە بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی ئۆڵێمپیک لیۆنی فەڕەنسیەوە.

یاریزانه 23 ساڵییەکە، لەوەتەی مانگی یەکی 2019 له فلامینگۆی وڵاتەکەیەوە ڕووی کردە ئەی سی میلان، تا ئێستا 44 یاری بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجام داوە کە تێیاندا یەک گۆڵ و سێ ئاسیستی هەبووە.

تێچووی گواستنەوەی ناوەڕاستە هێرشبەریەکە بڕی 35 ملیۆن بوو کاتێک میلان گواستیەوە، بەڵام دی مارزیۆ وردەکاریی زیاتری لەو ڕووەوە ئاشکرا نەکردووە کە چوونی بۆ ڕیزەکانی لیۆن ماوە و بەهاکەی چەندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button