ئه‌وروپائینگڵته‌را

کلۆپ وادەی گەڕانەوەی ئالکانتارا ئاشکرا دەکات

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وادەی گەڕانەوەی تیاگۆ ئالکانتارا ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەی ئاشکرا دەکات و ئەو یاریزانە دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان دەگەڕێتەوە.

راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز لەبارەی پێکانەکەی ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەی بە تۆڕی سکای سپۆرتی بەریتانی گووتووە ” ئەو یاریزانە بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لە پرێمەرلیگ و هەروەها یاریی قۆناخی شازدەی جامی کاراباو بەرامبەر ئارسێناڵ بەشداری ناکات و دوای ئەوەش یارییە نێودەوڵەتیەکان دەست پێدەکات و پاش کۆتایی هاتنی ئەو یارییانە دەگەڕێتەوە.

ئالکانتارا بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، لە گەڕی سێیەمی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسێناڵ کە لیڤەرپوول توانی بردنەوە بەدەست بێنێت، بەشداری نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button