ئه‌وروپاگرنگترین

ئالکانتارا یەکەم ئۆفەری پێشکەشکرا دوای وازهێنانی لە یاریکردن

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ ئالکاناتارا ئۆفەرێکی نایابی پێگەیشت هەر راستەوخۆ دوای ئەوەی بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن پێگەیشت.

ئەمڕۆ ئەستێرە بە رەگەز بەڕازیلیەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، بڕیاری وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند دوای 15 ساڵ یاریکردن وەک یاریزانێکی پیشەگەر لە یانەکانی بارسێلۆنا، بایرن میونشن و لیڤەرپوول.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن هانسی فلیکی راهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنا ئۆفەرێکی پێشکەشی تیاگۆ کردووە تا لەو یانەیە وەک یاریدەری کار بکات.

پێگەی ترانسفێرمارکتی ئینگلیزی کە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئەوەیشی زانیوە کە ئالکانتارا مەیلی لە قبوڵکردنی ئۆفەرەکە هەیە.

سەرسامبوون بەو یاریزانە لەلایەن فلیکەوە هەروا لە خۆڕا نییە. راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەزموونێکی زۆری هەیە لە کارکردن لەگەڵ تیاگۆ ئەو وەختەی راهێنەری بایرن بوو لە وەرزەکانی 2019-2021 کە لە هەمان ماوەیشدا تیاگۆی ناوەڕاستکار یەکێک بوو لە پایە سەرەکییەکانی باڤارییەکان لە چنینەوەی نازناوەکان کە بە سەردەمێکی درەوشاوەی یانە ئەڵمانییەکە دادەنرێت لە رووی ئەنجام و چنینەوەی نازناوەکان بەتایبەت بردنەوەی چامپیۆنزلیگ.

بەرزکردنەوەی چامپیۆنزلیگی 2019-2020                

بابەتی زیاتر

Back to top button