ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

تۆنی کرووس تووشی پێکان بووە

یاریگا
تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ریال بێتیس تووشی پێکان بوو و ئەمڕۆ پێکانەکەی پشت راستکرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردووە، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەکەیان دوای ئەوەی لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر ریال بێتیس نەیتوانی لە یاریی کردن بەردەوام بێت، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە لە ماسولکەکانی رانی چەپیدا تووشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

رادیۆی کادێنا کۆبی ئیسپانی وادەی دوور کەوتنەوەی کرووسی ئاشکرا کردووە و پێدەچێت ئەو یاریزانە 7 بۆ 10 رۆژ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە و بەم شێوەیە بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا لە بریارە ٢٥ـی مانگی داهاتوو بکرێت دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button