ئه‌وروپائیسپانیا

هاندەرانی بارسێلۆنا دڵخۆشن بە گەڕانەوەی کۆتینیۆ

یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی یانەکەی لە لالیگای ئیسپانیا وەکو یاریزانی سەرەکی بەشداری کرد و توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، هاندەرانی بلاوگرانا دڵخۆشن بە گەڕانەوەی یاریزانە بەڕازیلیەکە و گەشبین ئەم وەرزە دەتوانێت هاوکارێکی باشی یانەکەیان بێت و هەر لە یەکەم یاریش وەڵامی متمانەی راهێنەرەکەی داوەتەوە و بەرامبەر ڤیاریال توانی 70 خولەک یاریی بکات و ئاستێکی باشیشی هەبوو.

کۆتینیۆ دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، وەرزی یەکەم نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و بە شێوەی خواستن روویکردە بایرن میونشن و ئەم وەرزە گەڕاوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button