ئیسپانیا

كومان دڵخۆشە بە ئاستی فاتی و گریزمان و دووپاتیكردەوە پێویستیان بە هێرشبەرە

یاریگا: رونالد كومان، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی یەكەم یاری وەك ڕاهێنەری یانەكە.

بارسێلۆنا توانی لە یاریگای خۆی بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ڤیاڕیال بباتەوە، دوو گۆڵ فاتی و میسی گۆڵێك و گۆڵێكیش بە هەڵە لە خۆیان تۆماركرد.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكەدا ووتی: ئەنسۆ فاتی بێگومان یاریزانێكی نایابە، شانبەشانی پێدری داهاتوویەكی گەشیان دەبێت لە بارسێلۆنا.

هەروەها ووتیشی: گێمی یەكەم بە باشی یاریمان كرد ، بەڵام گێمی دووەم یاریەكە ئەو چێژەی نەما، بەڵام ئەوە یەكەم یاریمانە هەموو شتێك بە تێپەڕینی كات باش دەبێت.

سەبارەت بە گریزمان ووتی: ئەو دەتوانێت لە زۆر شوێن یاری بكات، لە یاریدا دەتوانێت جێگای خۆی لەگەڵ میسی بگۆڕێتەوە ئەمەش زۆر سەخت دەبێت بۆ یانەی بەرامبەر ، من زۆر دڵخۆشم بەوەی پێشكەشی دەكات.

سەبارەت بە هێرشبەری نوێ ووتی: شتێكی باشە هێرشبەرێكمان هەبێت و. پلانی دیكەمان هەبێت، ئێمە بە بێ هێرشبەر یاریمانكرد، ئێمە كارەكانی خۆمان دەكەین و هیوادارین هێرشبەرێكی ژمارە 9 بگوازینەوە ڕیزەكانمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button