ئیسپانیا

سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید: بارتۆمیۆ یەکێکە لە باشترین سەرۆکەکانی مێژووی یانەی بارسێلۆنا

یاریگا – سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هیوگۆ سێرێز پشتگیری خۆی بۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ دووپات کردەوە دوای ئەو گۆڕانکاریە گەورانەی لە ماوەی ڕابردوودا بەسەر یانەکەدا هاتن.

سەرۆکی یانەکە ڕێگەی بە ڕۆیشتنی لویس سوارێز دا تاکو بچێتە ڕیزی یانەی ئەتلەتیکۆ مەمدرید و ئێستاش سەرۆکی ئەتلەتیکۆ هاتە دەنگ و ستایشێکی گەورەی سەرۆکی یانەکە دەکات:

بارتۆمیۆ سەرۆکێکی مەزنە و لە داهاتووشدا وەک یەکێک لە مەزنترین سەرۆکەکانی یانەکە یادی دەکرێتەوە. لە سەرووی هەمووشتێکەوە ئەو کەسایەتیەکانی گەورە و چاکی هەیە. ئەم قسانەشم لە ڕوانگەی خۆمەوە وەک هاوڕێیەک دەکەم نەک لەبری تەواوی یانەی ئەتلەیکۆ مەدرید، چەندە کەسێکی مەزنە!

لەبارەی گرێبەستی سوارێزیش ڕایگەیاند:

پێموایە یاریزانێکی مەزن هاتە ڕیزەکانمان کە یەکێکە لە باشترین گۆڵ تۆمارکەرەکانی ئەوڕوپا و ئێمەش خۆشحاڵین کە ئەو لە یانەکەماندایە. ئەوکاتەی لە یانەی ئەیاکس بوو هەوڵمان بۆی دا، بەڵام دۆخی داراییمان هاوکار نەبوو لەبەردەم گرێبەستەکە، بەڵام لەکۆتاییدا چارەنووس هەر وابوو بێتە ئێرە و ئێستاش لێرەیە.

لەپاڵ ئەمەشدا سەرۆکی یانەکە ڕایگەیاند کە بارسێلۆنا دەتوانێت سوودمەند بێت لە پارەی زیاتر ئەگەر هاتوو سوارێز ئاستێکی باش پێشکەش بکات و نازناو بەدەست بهێنێت لەگەڵ یانەکەدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button