ئاسیا

میورا بوو بە بەتەمەنترین یریزان بەشداری یارییەکی خولی ژاپۆنی بکات

یاریگا- کازیۆشی مۆرا، لە تەمەنی 53 ساڵیدا لە پێکهاتەی سەرەکی یۆکۆهاما ئەمڕۆ لە هەفتەی 18 بەرامبەر یانەی کاواساکی یاری کرد و، بوو بە تەمەنترین یریزان لە یارییەکی خولی ژاپۆنیدا یاری بکات.

میورا کە بە King Kazu ناو دەبرێت، لە ساڵی 1986 یەکەمین یاری پیشەگەرێتی خۆی ئەنجام داوە. ئەمڕۆش کە تەمەنی 53 ساڵ و 6 مانگ و 28ڕۆژ بوو، ڕیکۆردی پێشووتری بەتەمەنترین یاریزانی بەشدار لە خولەکە شکاند کە بە ناوی ناساشی ناکایاما (45 ساڵ و 2 مانگ و یەک ڕۆژ) بوو.

لەسەر ئاستی هەڵبژاردە، میورای ساڵی 1990 یەکەم یاری خۆی بە درێسی ژاپۆنەوە ئەنجام دا و بەشداری 89 یاری کردووه، بە 55گۆڵیش دووەم گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button