ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

یوفا ناسنامەی کۆتا سێ پاڵێوراوی بۆ باشترین یاریزانی ساڵ ئاشکرا کرد

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا کورتە لیستی کۆتا سێ پاڵێوراوی بۆ باشترین یارزانی ساڵ ئاشکرا کرد بۆ وەرزی 2019/2020.

لیستەکە پێکهاتووە لە  مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی بایەرن میونخ و لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری یانەکە، لەگەڵ کیڤن دیبوینی یازیزانی مان سیتی.

ئەوە بۆ یەکەم جارە ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی تێدا نەبێت لە ڕیزی کۆتا سێ پاڵێوراوەکان لە وەتەی ساڵی 2010.

هەر ئەمڕۆ یوفا سێ پاڵێوراوی لەسەر ئاستی ڕهێنەران بڵاو کردەوه کە هەریەک لە سیانەی ئەڵمانی؛ هانسی فلیک و یولیان ناگلیسمان و یۆگن کڵۆپن.

وا بڕیارە خەڵاتەکە لە 1ی مانگی داهاتوو ببەخشرێت لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕاکشانی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2020/2021.

بابەتی زیاتر

Back to top button