ئیسپانیا

ئۆدیگارد بەرامبەر بێتیس ئامادە دەبێت دوای ئەوەی پشکنینەنانی پۆزەتیڤ بوو

یاریگا- مارتن ئۆدیگارد دەەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دوای سەرەرای ئەوەی پشکنینەکانی بۆ پۆزەتیڤ بۆ گەڕابۆوە لە پاش یاریی هەفتەی یەکەمیان بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس.

ئەمڕۆ ڕیاڵ مەدرد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کەوا دووەم پشکنین بۆ یاریزانەکە ڕۆی سێشەممە ئەنجام دراوە و ئەم جارە بە نەگەتیڤ هاتۆتەوە، ئەوەش واتا ناوەڕاستکارەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییه.

بەهۆی ئەوەی پشکنینی یەکەم دەریخستبوو کە تووشی پەتاکە بووە، یاریزانە نەرویجیەکە لە دوای یارییەکەی سۆسیدادەوە خۆی کەرەنتینە کردبوو، بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ لای هاوتیمەکانی و خۆیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەکەی ڕۆژی شەممە ئامادە دەکەن بەرامبەر بێتیس.

شاهانەکان لە یەکەم هەفتەیاندا بە خاڵێک لە یارییەکە هاتنه دەر، لەو یارییەی تێیدا ئۆدیگارد لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو دوای ماوەیەک جێ هێشتنی ڕیاڵ و پەیوەندی کردنی بە سۆسیدادەوە بە شێوەی خواستن.

بابەتی زیاتر

Back to top button