ئینگلتەرا

هەڵوێستێکی نایابی یۆرگن کڵۆپ لەکاتی کارتە سوورەکەی کریستنسن!

یاریگا- میدیاکانی بەریتانیا بە بایەخەوە باس لە هەڵێستێکی کەم وێنەی یۆرگن کڵۆپ دەکەن لە کاتی یارییەکەی ئەمشەوی لیڤەرپووڵ بەرامبەر چێڵسی.

پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، بەهۆی ئەنجامدانی فاوڵێک له دژی سادیۆ مانێ، ئاندریاس کریستنسنی یاریزانی چێڵسی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.گ، پاش ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکە گەڕایەوە بۆ تەکنەلۆجیای چاوێری لای هێڵی یاریگا.

ئەوە، یاریزانه یەدەکەکانی ڕێدزی وا لێ کرد خۆشحاڵی دەربڕن و چەپڵە لێ بدەن، بەڵام ئەو هەڵسوکەوتە لای ڕاهێنەرەکەیان پێشوازیی لێ کراو نەبوو. وەک جولیان لۆریێنسی ڕۆژنامەنووس دیمەنەکەی گەیانودووە، لەو ساتەدا یۆرگن کڵۆپ ڕووی وەرگێڕاوەتە لای یایریزانە یەدەکەکان و هاواری بەسەردا کردوون و پێی گوتوون: “ئەوە ئێوە شێتن؟ ئێمە هەرگیز نابێ شتی وا بکەین، تێگەشتن!”

بەو بردنەوەیە 0-2 لە یانەی خانەخوێ، ڕێدزی پاڵەوان توانی دووەم سەرکەوتنی وەرزی نوێ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button