ئه‌مریکاگرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکەیاریگا

بـۆسـتن بردنـەوەیەکـی زۆر گرنـگی لە ئێن بی ئەی بە دەسـت ھێنـا

دوای دوو شکست ھێنـان بەرامبەر مەیـامی

لـە یاریەکـانی نیمچە کۆتای رۆژھەڵاتی ئەمریـکا بۆستن زۆر بە باشی دەگەڕێتەوە بە بردنەوەیەکی زۆر گرنگ دوای ئەوەی دوو یاری پێشتر شکستی ھێـنا بە ئەنجامی ١٢٧-١٠٦ جێی ئاماژەیە کە یاریەکان بێ لـایەنگەر بەرێوە چوو .

لـەم یاریـەش دا بۆستن لـە سەرەتاوە بۆ بردنەوە ھاتبوو لە یاریەکە دەرکەوت بە ئاستێکی نایاب لەگەڵ دەرکەوتنی دوو ئەستێرەی یانـەکە {جەیسۆن تایتـۆم } و {جایڵین براون} ، دوای ئەو کۆنترۆلـە سەختە تەواوی یاریەکەی بە خاڵێ پێشکەوتـبوو و بەھیچ جۆرێ رێگەی بە مەیـامی نەدا پێشبکەوێتەوە بۆ یاریەکە بە پێچەوانەی یاری دووەم کە زۆر ھەڵـە و کێشە لە نێوان یاریزەنەکان روی دا : لە وتەکەی براون بۆ باسکردنی تیمەکەی : ئەم تیمەی ئێـمە زۆر یاریزانی باشـی تێدایە کە ناوەستن لە ھەوڵ دان بۆ سەرکەوتن وە ھەموومان وەک یەک خێزان پاڵپشتی یەکتر دەبین لە بردنەوەو لە دۆراندا ب ھەرگیز کۆڵمان نەدا بۆ ێەوەی ئەم یاریە بەرینەوە .
سەرچـاوە : NBA NEWS

بابەتی زیاتر

Back to top button